گۆڕان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ڕێکخەری گشتی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ڕێکخەری گشتی دەکاتەوە

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز  


بزووتنەوەی گۆڕان، خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی ئەنجام دەدات.


وێنە گەورەكە: بزووتنەوەی گۆڕان تاوەكو ئێستا دوو خولی هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی ئەنجام داوە و لە مانگی نۆی ئەمساڵ خولی سێیەم دەكات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتی لە 5-9-2024 بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی لە 7-9-2024 بەڕێوەدەچێت، هاوكات لە سبەی سێشەممە 27-8-2024ەوە دەرگای خۆ بەربژێركردن بۆ پۆستەكان دەكرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: وادەی خۆ بەربژێركردن لە 2-9-2024 كۆتایی دێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سکووپێکی ئاڤا ناوی ڕێکخەری گشتی گۆڕانی بڵاوکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: