کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە هەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێشەوە

شەیری بکە لە:
کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە هەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێشەوە

زانکۆی هەڵەبجە

ئاڤا نیوز 


زانکۆی هەڵەبجە، گواستنەوەی ڕاژە بۆ چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیێنێت، ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا(ماستەر- دکتۆرا) دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و پێنج سەد هەزار دینار بۆ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەمەبەستی دابینکردنی سەرچاوەی مرۆیی و پڕکردنەوەی میلاکاتی پێویست بۆ کۆلێژی پزیشكی، زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا(ماستەر- دکتۆرا) دەکاتەوە، لەو پسپۆڕییە پزیشکییانەی پێویستن بۆ کۆلێژەکە بۆ ئەوەی ڕاژەکانیان بۆ ئەوێ بگوازنەوە.


زانیاری زیاتر: زانکۆی هەڵەبجە وادەی گواستنەوەی ڕاژەکانی لەڕێکەوتی 26-8-2024 بۆ 5-9-2024 دیاریکردووە، خوازیاران دەتوانن پوختەی ڕاژەو لارینەبوونی شوێنی کاریان پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: