میسر بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل لە سنوورەکەی قبووڵ ناکات

شەیری بکە لە:
میسر بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل لە سنوورەکەی قبووڵ ناکات

ژمارەیەک سەربازیی میسری. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

میسر ڕایگەیاندووە بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل و مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بەدرێژایی ڕێڕەوی ستراتیژی دەروازەی فیلادلفیا، سنوورەکانی لەگەڵ کەرتی غەززە قبووڵ ناکات.

 

وێنە گەورەکە: قاهیرە کە ناوبژیوانێکی سەرەکییە لە هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، "بۆ هەموو لایەنەکانی دووپاتکردەوە کە هیچ ئامادەبوونێکی ئیسرائیل قبووڵ ناکات".

 

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی میسر بڵاویان کردەوە، میسر ڕایگەیاندووە ئیدی مانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو سنوورە قبووڵکراو نییە، کە دەبێتە هۆی بەردەوامی هێرشەکانی  بۆ سەر غەززە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە کە شەڕی حەماس و ئیسرائیل ماوەی زیاتر لە 10 مانگە لە کەرتی غەززە بەردەوامە، زۆربەی هاوکارییە مرۆییەکان لەڕێگەی دەروازەی ڕەفەح لە  سنووری میسر بۆ خەڵکی غەززە دەگوازرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: