زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان چەند بەشێکی نوێ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای ساڵێک لە دامەزراندی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ چوار بەشی نوێ بۆ هەردوو کەمپی کەلار و کفری دەکاتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: چیا محەممەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چەند بەشێکی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەکرێنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر مەریوان حوسێن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا، نمرەی وەرگرتن بەپێی پلانی ساڵانەی خوێندن و بەپێی ئاستی نمرەی قوتابیان دیاری دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو بەشانەی دەکرێنەوە پێکدێن لە شیکاری خۆراک و تەندروستی، سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری لە زانکۆی تەکنیکی کفری، بەشی ژمێریاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کفری، بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر لە زانکۆی تەکنیکی کەلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: