هەرێمی کوردستان 100 تۆن سماق هەناردەی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان 100 تۆن سماق هەناردەی سووریا دەکات

ئەمساڵ بەرهەمی سماق لە دهۆک زیادی کردووە، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی زیادبوونی بەرهەم و خواست لەسەر جۆرەکانی سماقی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆکەوە  100 تۆن سماق بۆ سووریا هەناردە دەکرێت.

وێنەگەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی خۆماڵی و بەبازاڕکردنیان لە دەرەوە، هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ لە زیادبووندایە.

لێدوانى فەرمى: ئه‌حمه‌د جه‌میل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی ڕابن ژ خەوێی ئاڤا بەهدیناندا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەرهەمی هەنجیر و سماق لە پارێزگای دهۆک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشترە و زیادی کردووە، تەنیا بەرهەمی سماق گەیشتووەتە حەوت هەزار تۆن.

زانیاریی زیاتر: لە ئاکرێ کارگەیەک بەرهەمی سماق پاکێج دەکات و بۆ دەرەوەی هەناردە دەکات، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 100 تۆن سماق لە کارگەوە بۆ وڵاتی سووریا نێردراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ