ڕووسیا هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر 15 ناوچەی ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر 15 ناوچەی ئۆکراینا

لە ئۆکراینا باڵەخانەیەک بەهۆی بۆردوومانێکی ڕووسیا وێران بووە، وێنە: ئەرشیف AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هێرشێکی فراوانی مووشەکی و درۆنی دەکاتە سەر 15 هەرێمی ئۆکراینا.

وێنە گەورەکە: ڕووسیا و ئۆکراینا هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی چڕتر کردوونەتەوە، لە  هێرشەکانی ئەمڕۆش ڕووسیا هەوڵی داوە ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بکاتە ئامانج. 

لێدوانی فەرمی: دێنیس شمیگال، سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا ڕایگەیاند "بەداخەوە هێرشەکە لە هەندێک لە ناوچەکان زیانی هەبووە." ئەو هەروەها داوای یارمەتیی لە هاوپەیمانانی ئۆکراینا کردووە تا بتوانن ڕووبەڕووی هێرشە ئاسمانییەکان ببنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئۆکراینا لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕووسیا بەردەوامە، یەکێک لە درۆنەکانی باڵەخانەیەکی شاری ساراتۆڤی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: