لە قەڵادزێ 95 هەزار کەس بێ ئاو دەبن

شەیری بکە لە:
لە قەڵادزێ 95 هەزار کەس بێ ئاو دەبن

دیمەنێک لە پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، وێنە: ماڵپەڕی حکومەت

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە، بەهۆیەوە دانیشتووانی قەڵادزێ بێ ئاوی پاک بوون.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی خاس لەسەر زێی بچووک، سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ زیاتر لە 95 هەزار دانیشتووی قەڵادزێ، بەهۆی گرتنەوەی ئاویش لەلایەن  ئێران گرفتی بۆ دروست بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەدەست ئێرانەوەیە، چەند سەرچاوەیەکیش  دەکەونە نێو هەرێمی کوردستان،
لە ساڵی 2017 ـەوە ئێران ناوەناوە بەشەکەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەگرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئاوی زێ کەمبووە و ناگاتە پەمپەکان، بۆیە تیمەکان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خاس بەربەست بۆ گلدانەوەی ئاوەکە دروست دەکەن، تاوەکو دانانی بەربەستەکان پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی پاک بۆ 20 هەزار هاوبەش (زیاتر لە 95 هەزار کەس) دەوەستێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: