لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە، کارمەندێکی ئاسایش بریندار دەکەن و دواتر بە برینداری دەستگیر دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دراوە، بەڵام خۆیان ڕادەست نەکردووە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی کراوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی دەزگای ئاسایش بریندار بووە، دوو بازرگانەکە بە برینداری دەستگیرکران و دەست بەسەر 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: