قەیس خەزعەلی پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
قەیس خەزعەلی پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

قەیس خەزعەلی و حەسەند نەسروڵڵا

ئاڤا نیوز

ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵای لوبنان و ئەمیندارەکەی دەکات، لەبەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر ئەو وڵاتە.

وێنە گەورەکە: وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر کوشتنی فوئاد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، حیزبوڵڵا دوێنێ یەکشەممە بە 320 درۆن و  کاتیۆشا هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل و بەهۆیەوە جەند کەسێکی مەدەنی بریندار بوون، ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتەش دڵخۆش بوون بەم هێرشە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی چەکداری سەر بە ئێرانە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵا و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت: "سەرەڕای ئامادەکاریی دووژمن و پشتیوانیی حکومەتە عەرەبی و بیانییەکان بۆی، بەڵام پیاوانی مقاوەمە قسە و هەڵوێستی خۆیان هەیە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاردانەوەی هێرشەکەی حیزبوڵڵادا، ئیسرائیل لەڕێگەی 100 فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە 200 ئامانجی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: