لە هێرشێکی چەکداریدا لە پاکستان 23 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی چەکداریدا لە پاکستان 23 کەس کوژران

سوپای ئازادی بەلووچ لە ڕاگەیێنراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان لەئەستۆ گرت. وێنەی AFP)

ئاڤا نیوز
 
لە باشووری پاکستان هێرشی چەکداری کرایە سەر چەند ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە 23 کەس کوژران.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی موسی خیل لە پارێزگای بەلووچستان، هێرشی چەکداری کرایە سەر بارهەڵگرێک و ژمارەیەک پاس و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.  

لێدوانی فەرمی: نەجیبوڵڵا کاکەر، کە بەرپرسێکی باڵای موسی‌ خیلە ڕایگەیاندووە،  ئۆتۆمبێلەکان لەکاتێکدا دەچوون بۆ ناوچەی پەنجاب و زۆربەی سەرنشینەکانیان خەڵکی پەنجاب بوون، پشکنینیان بۆ کراوە و دواتر تەقەیان لێ کراوە، بەهۆیەوە 23 کەس کوژراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتاوە گومان دەکرا چەکدارانی سوپای ئازادی بەلووچ  کە چالاکترین گرووپی چەکداریی جوداخوازی پاکستانە لەپشت ڕووداوەکە بێت، دواتریش بەفەرمی بەرپرسیارێتییان لە هێرشەکەدا ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: