وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکان دیاری دەکرێت

شەیری بکە لە:
وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکان دیاری دەکرێت

ژمارەیەک قوتابی بنەڕەتی لە پۆلێکی خوێندن، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

سەرەتای مانگی نۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکرێت  و ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025 پەسەند دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "مانگی نۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات، ئەنجوومەنی وەزارەت کۆدەبێتەوە و ساڵنامەی خوێندن و ڕێبەری خشتەی وانەکانی سەرجەم سیستەم و زمانەکانی خوێندن پەسەند دەکات".

زانیاریی زیاتر: لە ساڵنامەی خوێندندا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، تاقیکردنەوەی وەرزی، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی نۆ و دوازدە دیاری دەکرێن.

 

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لە شەش هەزار و 811 ناوەندی خوێندنی حکومی و ناحکومی،  ملیۆنێک و 921 هەزار و 931 قوتابی دەیانخوێند.

ئەمەش بزانە: لە ساڵی نوێی خوێندنەوە وانەکانی  ئینگلیزی لە پۆلی یەک بۆ 12، بیرکاری قۆناغی سێ و چوار، جوگرافیا و مێژوو 10 و 11، ئابووری 10، 11 و 12، کوردی قۆناغەکانی 5، 6 و 7 بەتەواوەتی دەگۆڕدرێن.

لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕۆژی 1-10-2024 لە سەرجەم پارێزگاکان وەک یەکەم ڕۆژی دەوام دیاریکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: