پەرلەمانی ئێران. وێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕ، سێرڤەر و سیستەمی دەنگدانی ئەلکترۆنیی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران هاککراوە؛ ڕێگە بە رۆژنامەنووسان نەدراوە بچنە ناو باڵەخانەکەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر ماڵپەڕی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کە رۆڵی پەرلەمان لەو وڵاتەدا دەبینێت؛ هێرشەکە لەلایەن گرووپێکی سایبەرییەوە کراوە کە ناویان لەخۆیانناوە "سەرهەڵدان تاوەکو ڕووخاندن"، لە رێکخراوی موجاهیدینی خەلقەوە نزیکن.
چی ڕوویدا؟ موجاهیدینی خەلق، ڕێکخراوێکی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و بارەگای سەرەکی لە ئەلبانیایە. دوای هاککردنی ماڵپەڕە، هاککەرەکان وێنەی ڕێبەرانی موجاهیدینیان لەسەر ماڵپەڕەکە داناوە و هەندێک بەڵگەنامەی تایبەت بە ئەندامانی پەرلەمانیشیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی ئەم هێرشەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "کێشە لە سیستەمی ئەلکترۆنی، کۆمپیۆتەر و ئینتەرنێت ڕوویداوە و بۆیە رێگە بە رۆژنامەنوسان نەدراوە بچنە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنەکەوە".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
7 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات