نەسروڵڵا: مووشەکەکانمان پارێزراون و لە داهاتوودا دژی دوژمن بەکاریان دەهێنین

شەیری بکە لە:
حەسەن نەسروڵڵا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

حەسەن نەسروڵڵا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

ئاڤا نیوز

 

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی جەخت دەکاتەوە کە هیچ زیانێک بە مووشەکەکانیان نەگەیشتووە و لە شوێنی پارێزراودا هەڵگیراون و لە داهاتوودا دژی دوژمنەکانیان بەکاریدەهێنن. 

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان بە کاتیۆشا باکووری ئیسرائیلی بۆردوومان کرد، لە کاردانەوەی ئەو هێرشەشدا ئیسرائیل لە ڕێگەی 100 فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە 200 ئامانجی لەناو لوبناندا بۆردوومان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو شوێنانەی بە مووشەک بۆردوومانیان کردووە بریتییە لە بنکەی گلیلۆت کە بنکەیەکی ستراتیژی هەواڵگری سوپای ئیسرائیلە و 110 کیلۆمەتر لە لوبنانەوە دوورە.

 

لەلایەکی دیکەوە: "هێرشەکەی بەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانمان هیچ زیانێکی نەبووە و دەنگۆی دووژمن بۆ لەناوبردنی مووشەکی ستراتیژی حزبوڵڵا دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە ماوەیەکە ئێمە ئەو مووشەکانەمان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستووەتەوە و لە داهاتووشدا دژی دوژمن بەکاریان دەهێنین" نەسروڵڵا وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: