ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر لوبنان

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر لوبنان

سنووری لوبنان و ئیسڕائیل.. سەرچاوەی وێنە: سكای نیوز

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند زنجیرەیەك هێرشیان بە فڕۆكەی جەنگی كردووەتە سەر لوبنان. ئەمەش ترسی سەرهەڵدانی شەڕی تەواوی نێوان دوو وڵاتەكەی زیاتر كردووە.


چیرۆكی سەرەكیی: چەند كاتژمێرێك بەر لەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، چەند مووشەكێك لە لوبنانەوە بەرەو باكووری ئیسرائیل ئاڕاستە كران، حەوت كەس بریندار بوون، بەڵام نە لوبنان و نە حیزبوڵڵا بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشەكە دەرنەبڕی. سوپای ئیسرائیل هیچ وردەكارییەكی دیكەی لەسەر هێرشەكە بڵاو نەكردەوە. بەڵام میدیای لوبنانی ڕایگەیاند گوندەكانی باشووری لوبنان لەژێر هێرشدان.


لێدوانی فەرمی: حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی " هەركات هێرشەكانی سەر غەززە وەستان و ئاگربەست ڕاگەیێنرا، ئەوكاتە تەقەی ئێمەش دەوەستێت. بەڵام ئەگەر ئیسرائیل ڕووبەڕووبوونەوەكە فراوانتر بكات، ئێمەش هەمان شت دەكەین".

 

باكگراوند: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە كاتێك حەماس هێرشی لەناكاوی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد، دواتریش ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كەرتی غەززە لە فەڵەستین، لەسەر سنووری لوبنان گرژی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ڕوودەدات و تائێستا زیاتر لە 200 كەس بوونەتە قوربانیی.
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان