سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت کە بانگەشە بۆ کاری نەشیاو و لەشفرۆشی دەکەن

شەیری بکە لە:
گرافیک؛ ئاڤا نیوز

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە دەستەی مافی گشتیی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەکات سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوتە و لێدوان و کاری نەشیاو بڵاودەکەنەوە کە دوورن لە ئاداب و یاسا و ئایین و بەها کۆمەڵایەتییەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: ماوەیەکە بەشێک لەو کەسانەی لە سۆشیاڵ میدیا بەدیار کەوتوون بە جۆرێک بانگەشە بۆ کاری نەشیاو و لەشفرۆشی دەکەن و بەتایبەتی کار لەسەر هەستی منداڵان دەکەن بەبێ بوونی هیچ سانسۆرێک کە بتوانرێ ڕێگریان لێبکرێت، ئەوەش کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر ئاکار و بەلاڕێدابردنی منداڵان و گەنجەکانمان بە تایبەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە گشتی.

 

زانیاریی زیاتر: لەبەر ئەمەش دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی سکاڵایەکەوە داوا لە دەستەی مافی گشتیی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کردووە لەپێناو پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و تێکنەدانی شیرازەی خێزان و بەرژەوەندی گشتیی کۆمەڵگە کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانە بگرنەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: