ئەسەد: هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا بێئەنجام بوون

شەیری بکە لە:
ئەسەد: هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا بێئەنجام بوون

سەرۆکی سووریا و سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

 

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، لە گوتارێکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی نزیکبوونەوە لەگەڵ تورکیا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەسەد ڕایگەیاند: دەستپێشخەرییەکان هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە کە شایستەی باسکردن بێت، جگە لە جدییەت و سووربوونی نێوەندگیرەکان." ئەو وەک ئاماژەیەکیش بۆ کارەکانی تورکیا گوتی "ئێمە خاکی دراوسێمان داگیرنەکردووە تاوەکو لێی بکشێینەوە، پاڵپشتیی تیرۆریشمان نەکردووە تا بیوەستێنین".

 

زانیاریی زیاتر: هەر یەکە لە ڕووسیا، ئێران و عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان سووریا و تورکیا دەبینن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2011ـەوە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سووریا، پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا تێکچوو، تورکیا پاڵپشتیی ئۆپۆزیسیۆن و داوای لاچوونی ئەسەدی دەکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: