خامنەیی: شەڕی سەردەمی ئەتۆم لە سەردەمی شمشێر جیاوازە

شەیری بکە لە:
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز 

 

ڕێبەری باڵای ئێران باس لەوە دەکات کە شەڕی سەردەمی شمشێر و سەردەمی ئەتۆم جیاوازن. 

 

وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، گرژییەکانی ناوچەکە ڕوو لە زیادبوونە و ئێران و ئیسرائیل لە ‌حاڵەتی بەرگریی و ئامادەباشی سەربازیدان.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لە دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک گرووپی قوتابییانی زانکۆ گوتی: جەنگ چەندین جۆری هەیە، لە سەردەمی شمشێر جۆرێکە و لە سەردەمی ئەتۆم و زیرەکی دەستکرد جۆرێکی دیکەیە، بەڵام هەر هەیە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هەندێک بەرپرسی ئەمریکی باسیان لەوە کردووە کە لەوانەیە ئێران تۆڵەسەندنەوەکەی دوابخات تاوەکو کاتی زیاتر بداتە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: