دامەزرێنەری تێلێگرام لە فەرەنسا دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پاڤێڵ دورۆڤ، ملیاردێر، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام

پاڤێڵ دورۆڤ، ملیاردێر، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام

ئاڤا نیوز 

 

پاڤێڵ دورۆڤ، ملیاردێر، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس دەستگیر کرا.

 

وێنە گەورەکە: دورۆڤ بە فڕۆکەی تایبەتی خۆی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجانەوە بۆ پاریس فڕیوە، لە کاتی نیشتنەوە، پۆلیس دەستگیری کردووە و دوای دەستگیرکردنی، دورۆڤی تەمەن 39 ساڵ، لە دادگا ئامادە بوو. 

 

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەو تۆمەتانە دەگەڕێتەوە کە دراونەتە پاڵ تێلێگرام بەوەی نەیتوانیوە ڕێگە لە بەکاربردنی تێلێگرام بۆ مەبەستی تاوانکاری بگرێت.  

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێلێگرام زیاتر لە 900 ملیۆن بەکاربەری هەیە، لە ڕووسیا و ئۆکراینا بەکاربەری زۆری هەیە و لە ماوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بۆ گەیاندنی زانیاری و هەواڵەکانی پەیوەست بە شەڕ زۆر بەکار براوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: