لە هەولێر کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی ڕێکدەخرێت
- کوردستان
- 25 ئاب
دیمەنێک لە ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی بۆ چیای شنگال لە مانگی ئابی ساڵی 2014، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لە هەولێر کۆنفرانسی وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی بۆ جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ڕێکدەخرێت.
وێنە گەورەکە: بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی چاودێریی دادپەروەریی باکوور (NJW) بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین، ڕێکخراوی بیابانی سەوز و ڕێکخراوی ڕابە، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخرێت و کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی و هۆشیاریی جیهانی سەبارەت بە گرفت و کێشەکانیان دەخرێتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: ئاڤان جاف، یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی کۆنفرانسەکە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەوردی، سەبارەت بەو دڕندەییانەی دەرهەق بە ئێزیدییەکان کراوە، لەگەڵ یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ دۆزینەوە و یەکخستنی خێزانەکان."
باکگراوند: 10 ساڵ پێش ئێستا و دورست لە 3-8-2014، ڕێکخراوی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و دەوروبەری، سەدان پیاوی کۆمەڵکوژ کران و زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵیش ڕفێنران، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی نزیکەی دوو هەزار و 500 یان نادیارە.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ پرۆژەی پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیێنرا و مانگانە هاوکاریی دارایی بە سێ هەزار و 575 هاووڵاتیی کوردی ئێزدی دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە