بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا ئاگر لە گوندێکی بەرواری باڵا کەوتەوە

شەیری بکە لە:
بۆردوومانی یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەهۆی بوونی پەکەکەوە

بۆردوومانی یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەهۆی بوونی پەکەکەوە

ئاڤا نیوز 

 

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی ئەلکیشکێی بەرواری باڵایان کردووە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە گوندەکە کەوتووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا، دانیشتووانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی زیانی زۆر بوونەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: حاجی بێتکاری، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە ناحیەی کانی ماسێ بە ئاڤا نیوزی گوت: گوندنشینانی ئەلکیشکێ لە دۆخێکی مەترسیداردان و دووچاری دڵەڕاوکێ هاتوون، دوو لای گوندەکە بووەتە ئاگر و کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە و داوای بەهاناوەچوونی خێرا دەکەن.

 

زیانە سەرەکییەکان: "ئاگر گەیشتووەتە خانووەکان و هەزاران دۆنم زەوی و دارستان سووتاون و ئەگەر بەخێرایی کۆنترۆڵی دۆخەکە نەکرێت، ڕووداوی گەورەتری لێدەکەوێتەوە" حاجی بێتکاری ئەمەی گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی گوندەکە کەوتووەتە ناوچەیەکی شاخاوی و ئاگرەکەش بەهێزە، تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.

 

باکگراوند: گوندی ئەلکیشکێ نزیکەی 40 ماڵە و دەکەوێتە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە ناوە ناوە بۆردوومان دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان