هەناردەی ئیمارات بۆ عێراق بە ڕێژەی 41٪ بەرزبووەتەوە

شەیری بکە لە:
هەناردەی ئیمارات بۆ عێراق بە ڕێژەی 41٪ بەرزبووەتەوە

محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بن ڕەشید

ئاڤا نیوز

حاکمی دوبەی ڕایدەگەیێنێ، بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات لە  شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە یەک تریلیۆن و 400 ملیار درهەم نزیک بووەتەوە، هەناردەی وڵاتەکەیشی بۆ عێراق بۆ 41٪ بەرزبووەتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بن ڕەشید، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی "X" نووسیویەتی: هەناردەکردن تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە هەمان ئەو بڕەی لە ماوەی ساڵێکی تەواو پێش کۆرۆنا لە ساڵی 2019 هەناردە کرابوو. ئاماژەی بەوەش کرد لەکاتێکد ڕێژەی گەشەی ئابووری جیهان بۆ نزیکەی 1.5% دابەزی، گەشەی بازرگانی دەرەکیمان ساڵانە گەیشتە 11.2%.

زانیاریی زیاتر: حاکمی دوبەی سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ وڵاتان ئاشکرای کردووە: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق بە ڕێژەی 41%، لەگەڵ تورکیا بە ڕێژەی 15% و لەگەڵ هیندستان بە ڕێژەی 10% زیادی کردووە. ئەمەش وایکردووە عێراق پلەی یەکەم بگرێت لە هەناردەی ئیمارات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش چەند ساڵێک ئیمارات ئامانجە ئابوورییە نیشتمانییەکانی خۆی لە بازرگانی دەرەکی بۆ ساڵی 2031 ڕاگەیاند و، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامانجیان قەبارەکەی بگەیێنن بە چوار تریلیۆن درهەم. ئەمە لەکاتێکدایە بەهای یەک درهەمی ئیماراتی 27 سەنتی ئەمریکییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: