زیاتر لە 100 هەزار کەس ناویان دەچێتە تیروپشکی حەج

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 100 هەزار کەس ناویان دەچێتە تیروپشکی حەج

ژمارەیەک حاجی ئافرەتی کورد، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری داوە تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە بۆ چوونە حەج فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، ئەو ناوانەشیان لەگەڵ دەبێت کە لە ساڵی 2017ەوە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکات کە خوازیاری بەجێهێنانی فەریزەی حەجن.

لیدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێشتا کاتی تیروپشکەکە دیارینەکراوە، بەڵام هەوڵ دەدرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پرۆسەیە بکرێت.

زانیاریی زیاتر: پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو چوار هەزار و 685 کەسە، لەکاتێکدا زیاتر لە 100 هەزار کەس ناویان دەچێتە ناو تیروپشکەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: