زانیاریی ورد؛ کێشەی ئەمڕۆی کوڵەجۆ لەسەر چی بوو؟

شەیری بکە لە:
زانیاریی ورد؛ کێشەی ئەمڕۆی کوڵەجۆ لەسەر چی بوو؟

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری ناحیەی کوڵەجۆ، ئاڤا نیوز لەزاری سەرۆکی ڕێکخراوێکی بواری وزە، ئەو کێڵگانە ئاشکرا دەکات کە حکومەتی عێراق بەهی خۆیان دەزانێت و چاوی لەسەریانە.


وێنە گەورەکە: ئەم بەیانییە بەر لە ڕۆژهەڵات، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی چووە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە قەزای کفری سەر بە پارێزگای دیالە و دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی قەمەردا گرت، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی فراوان لە هەرێمی کوردستانەوە، دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر مانەوە بەشێکی زۆری هێزەکە کشانەوە بۆ ناوچەکانیان.

لێدوانی فەرمی: د. بەهرۆز جەعفەر، سەرۆکی دامەزراوەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی (MIRS)  بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەم ناوچەیە چەندین کێڵگەی نەوتی مامناوەند و لاوەکی هەن کە حکومەتی عێراق بە هی خۆیان دەزانێت و دەکەونە ناوجەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، ئەوانیش (کێڵگەی تازە، چیا سورخ، کوردەمیر، پەلکانە، بلۆکی گەرمیان، چەمچەماڵ، باشووری سەنگاو، قەرەهەنجیر، شاکەل و تۆپخانەن).

زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق لە ساڵی پارەوە نزیکەی سێ گرێبەستی جیاوازی لەگەڵ کۆمپانیاکانی "کرێسینت پیترۆلیۆم و دانەغاز" کردووە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە بەغدا و بەسرە و دیالە. بەهرۆز جەعفەر دەڵێت: "مەترسی ئەو گرێبەستانە ئەوەیە دوای دەستبەسەداگرتنی کەرتی وزەی هەرێم لەڕێگەی دادگەی فیدڕاڵییەوە، بەغدا بەردەوام کۆمپانیا بەرهەمهێنانەکانی نەوت هاندەدات پشت لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بکەن و بچنە ناوچە عێراقییەکان".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی گڵابات کە بە کێڵگەی قەمەر ناودەبرێت و ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیرا، دەکەوێتە نێوان ناحیەی کوڵەجۆ و ناحیەی قەرەتەپە. لە چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی عێراق و کۆمپانیای نەفت هیلال (کریسنت پترۆلیۆم)ی ئیماراتی گرێبەستیان بۆ پەرەپێدانی واژۆ کردووە. 

ئەمەش بزانە: ئەو کێڵگانەی لە ناوچەکەدا هەن زۆر گرنگ نین، کێڵگەی قەمەر کێڵگەیەکی لاوەکییە و تەنیا توانای بەرهەمهێنانی دوو تا سێ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە. بەڵام بەهرۆز جەعفەر دەڵێت: "گرنگە بزانرێت هۆکاری هاتنی ئەم هێزە بە 150 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازییەوە بە بێ ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە چی بوو".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان