فەرماندەیەکی پێشمەرگە: هێزەکەی حەشدی شەعبی دەستی بە پاشەکشە کردووە

شەیری بکە لە:
فەرماندەیەکی پێشمەرگە: هێزەکەی حەشدی شەعبی دەستی بە پاشەکشە کردووە

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ

ئاڤا نیوز

فەرماندەیەکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێ، ھێزەکەی حەشدی شەعبی لە ناحیەی کوڵەجۆی سنووری گەرمیان دەستی بە پاشەکشە کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە  بەرەو ناحیەی کوڵەجۆ جووڵەیان کرد و دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا گرت،  ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و داواکرا دەستبەجێ پاشەکشە بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی هێزەکەی حەشد گوتیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی جووڵەیان کردووە، ڕێكکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی کردووە و ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردووە کە سێ ڕۆژ دەمێننەوە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا جیاواز بوو، کێڵگەیەکی نەوتیان کۆنترۆڵ کرد و دەستیان بە دروستکردنی سەنگەر کرد، یەکێتیش بەفەرمی ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنیان کردبێت و داوای کرد دەستبەجێ بکشێنەوە.

لێدوانی فەرمیی: فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە کە خۆی لە ناحیەی کوڵەجۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە ڕێگری لە هێزەکەی حەشدی شەعبی کرد سەنگەر لێبدەن، بەناچاری دەستیان بە پاشەکشە کرد".

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگرییان لە جووڵەی زیاتری هێزەکەی حەشد کرد، بەڵام هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی یان ڕووداوی نەخوازراو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکەی حەشدی شەعبی ڕووینەدا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ