سهرۆكوەزیران بارزانی داوای هەڵبژاردنێکی "دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری" دەکات
- کوردستان
- 24 ئاب
سەرۆکوەزیران بارزانی و تۆرکیلد بیوگ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی جەخت لە گرنگیی بەشداریکردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بەتایبەتی یەکێتیی ئەوروپا لە هەڵبژاردن دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 24-08-2024، تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە دیدارەکەدا تۆرکیلد بیوگ جەختی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانیان و درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بووە بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لە گرنگی بەشداریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی یەکێتیی ئەوروپا کردووەتەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر