20 قوتابی لە نەیجیریا ئازادکران

شەیری بکە لە:
20 قوتابی لە نەیجیریا ئازادکران

کەلووپەلی بەجێماوی ئەو قوتابییانەی هەفتەیەک لەمەوبەر ڕفێندران و ئەمڕۆ ئازادکران. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 


ئەو 20 قوتابیەی هەفتەی ڕابردوو لە زانکۆی مایدوگوری و جۆس لە نەیجیریا ڕفێندرابوون، بە تەندروستییەکی باشەوە ئازادکران.

 

وێنە گەورەکە؛ لە وڵاتی نەیجیریا ڕووداوەکانی ڕفاندن ڕوو لە زیادبوونن، هۆکارەکەش  بۆ قەیرانی ئابووری وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە وای لە باندە تاوانکارییەکان کردووە خەڵک بڕفێنن و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای بڕێک پارە بکەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: پۆلیسی ویلایەتی 'بینوێ' لە بەیاننامەیەکدا شەوی شەممە ڕایگەیاند :"20 قووتابی زانکۆی مایدوگوری و زانکۆی جۆس ئازادکراون، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندرابوون"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخرێتە ڕوو.

 

چی ڕوویدا؟ ئەو قوتابیانە لە میانەی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی پزیشکی لە 15ی ئاب لە ڕۆژئاوای نەیجیریا ڕفێنراون.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: ناتوانرێت ژمارەی ڕفێنراوەکان لە نەیجیریا دیاری بکرێت، چونکە هەموو حاڵەتەکان تۆمار ناکرێت، بەڵام کۆمپانیای ڕاوێژکاریی نەیجیریا (SBM Intelligence) ڕایگەیاندووە، کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆک بولا ئەحمەد تینوبو لە مانگی ئایاری 2023 تا مانگی یەکی ساڵی 2024، نزیکەی 4777 کەس ڕفێنراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: