زێلێنسکی لە گوتاری ڕۆژی سەربەخۆییدا: شەڕ گەڕاوەتەوە بۆ ڕووسیا

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی لە گوتاری ڕۆژی سەربەخۆییدا: شەڕ گەڕاوەتەوە بۆ ڕووسیا

ڤۆڵۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكراینا لە ساڵیادی ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەی هەڕەشەی گواستنەوەی شەڕ لە ئۆکڕایناوە بۆ سەر خاکی ڕووسیا دەکات.


وێنە گەورەكە: ئەم قسانەی زێلێنسکی لە کاتێکدایە، سەرەڕای لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا دوای ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، ئەمڕۆ  ئۆکراینا یادی 33یەمین ساڵی سەربەخۆیی ئۆکراینای کردەوە.


لێدوانی فەرمی: ڤۆڵۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: "ڕووسیا بە دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکەی ساڵی 2022، بەدوای یەک شتدا دەگەڕا ئەویش لەناوبردنمان بوو، بە پێچەوانەی خواستی ئەوان  ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینا پیرۆز دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوەی" دوژمن هێنایە سەر خاکەکەمان ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: