تەقینەوە لەبەردەم پەرستگەی جووەکان لە باشووری فەرەنسا ڕوویدا

شەیری بکە لە:
تەقینەوە لەبەردەم پەرستگەی جووەکان لە باشووری فەرەنسا ڕوویدا

وێنەی بەردەم پەرستگەکە - سکای نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوو ئۆتۆمبێل لە بەردەم پەرستگەیەکی جووەکان لە باشووری فەرەنسا تەقینەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پۆلیسێک برینداربووە.


چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم پەرستگەیەک لە شاری لا گراندێ مۆت لە باشووری فەرەنسا، دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان سلندەرێکی غازی تێدابوو، ئاگریان تێبەردرا و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربوو. 


لێدوانی فەرمی: ستیفان ڕۆسینۆل، سەرۆکی شارەوانی شارەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: لەو شوێنەی کە لانیکەم دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبەرداوە، ئەفسەرێکی پۆلیسی شارەوانیش بریندار بووە. 


لە لایەکی دیکەوە: گێراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ئێکس، سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و بە "تاوانکاری" وەسفی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: