تورکیا تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ڕەتدەکاتەوە

یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیا - وێنە: عەرەبییە

ئاڤا نیوز 


ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی چەواشەکارانە، سەر بە بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕەتیدەکاتەوە چوار کەس لە ئەنقەرە تووشی ئاوڵەی مەیموون بووبن.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە تورکیا بڵاوکرایەوە، ئۆندەر ئۆکەی ئەمینداری گشتی سەندیکای پزیشکانی تورکیا ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ داتایەک نییە ئاماژە بەوە بکات نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە تورکیا بڵاوبووەتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆندەر ئۆکەی جەختی کردەوە "وەزارەتی تەندروستی تورکیا لای خۆیەوە ڕێوشوێنی پێویستی خۆپارێزی گرتووەتەبەر"، ئاماژەی بەوەشکرد " لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و پێشنیارەکانی خۆمان لەگەڵ خەڵکدا بەشدار دەکەین سەبارەت بەو ڕێوشوێنە خۆپارێزییانەی، دەبێت پابەندبن پێیەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ