داعش لە ڕووسیا چەند زیندانییەک بە بارمتە دەگرێت

شەیری بکە لە:
داعش لە ڕووسیا چەند زیندانییەک بە بارمتە دەگرێت

وێنەی زیندانەکە دوای ڕووداوەکە- میدیای ڕووسیا

ئاڤا نیوز  


لە ڕووسیا چەند زیندانیێک پاسەوانەکانی ناو زیندانەکە بە بارمتە دەگرن، لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.


وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووسیا ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان بووەوە، ئەوەش کێشەیەکی نوێی بۆ سیستەمی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی بە تایبەت لەم کاتە کە لە جەنگدایە لەگەڵ ئۆکراینا دروستکردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاسەوانی نیشتمانی ڕووسیا ناسراو بە ڕووسگاردیا ڕایگەیاند: لە 23-08-2024، دوای زانینی هەواڵی بە بارمتەگرتنی چەند پاسەوان و زیندانییەک لە زیندانی ڤۆڵگۆگراد، هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو زیندانە و چوار کەسی هێرشبەریان بە قەناس کوشتووە.

 
زانیاریی زیاتر: بە پێی زانیارییەکان، هەر چوار هێرشبەرەکە ئەندامی داعش بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: