لە دهۆک چەندین کامێرای دیکەی تیژڕەوی بەکار دەخرێن

شەیری بکە لە:
لە دهۆک چەندین کامێرای دیکەی تیژڕەوی بەکار دەخرێن

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز


لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین کامێرای دیکەی تیژڕەوی لە شەقامەکانی دهۆک بەکاردەخرێن، رێژەی تیژڕەویی بۆ دیاری کراوە.


لێدوانی فەرمی: ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: 28 ی ئەم مانگە، چەندین کامێرای تیژڕەوی جێگیر لە شەقامەکانی دهۆک بەکار دەخرێن و سەرپێچیش تۆمار دەکەن، لە زاخۆ بۆ دهۆکیش دەبێتە پۆینت توو پۆینت.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە شەقامەکانی گەڤەرکێ و ئەڤریکی، شەقامی چرەی، شەقامی چاکسازی زرکا لە کاتژمێرێکدا 60 کیلۆمەتر دەبێت.


زانیاریی زیاتر: لە شەقامی سەرەکی دهۆک بۆ هەولێر لە ئۆڤەرپاسی سێگردکای ناحیەی رۆڤیا 40 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە ئۆڤەرپاسی باعەدرێ بۆ ترافیکلایتی چوارڕیانی شێخان، بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەترە و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان