ڕێکخراوێکی ئەمریکی: ئەمساڵ پێنج ڕۆژنامەنووس لەڕێگەی درۆنەوە بوونەتە قوربانی

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: ئەمساڵ پێنج ڕۆژنامەنووس لەڕێگەی درۆنەوە بوونەتە قوربانی

وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردوومان کرا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز  


ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت، تەنیا ئەمساڵ لەڕێگەی بە ئامانجگرتنی درۆنەوە سێ ڕۆژنامەنووس کوژراون و دووانی دیکەش بریندار بوون.


وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا، زیانێکی زۆر بەر گوندەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووە و هەزاران خێزانیش ئاوارە بوون.


لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ڕێکخەری کاروباری کوردستانی تیمەکانی ئاشتیخوازی کۆمەڵگا CPTی ئەمریکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەساڵی 1991 تا سەرەتای ئەمساڵ تەنیا یەک ڕۆژنامەنووس بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا کوژرابوو، بەڵام تەنیا ئەمساڵ پێنج ڕۆژنامەنووس بوونەتە قوربانی، سێیانیان گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوونە.


زانیاریی زیاتر: کامەران مەلا عوسمان دەڵێت: ئەوانەی ئەمساڵ کوژراون هەموویان لەڕێگەی بە ئامانجگرتنی درۆنەوە بووە، ڕۆژی 8-7-2024 لە شنگال درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی نزیک لە "یەپەشە" بوونە قوربانی، ئەمڕۆ هەینیش لە ڕێگای گوندی تەپەڕەش لەسنووری سەیدسادق درۆن ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و سێ ڕۆژنامەنووسی ستێرک تیڤی بوونەتە قوربانی.

 

باکگراوند: لە 28-1-1994 لە گوندی زەڵێی قەزای پشدەر ڕۆژنامەنووسێک بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کوژرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: