حکومەتی هەرێم بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە قەزای خورماڵ دەدات

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێم بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە قەزای خورماڵ دەدات

دیمەنێکی خورماڵ - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێم بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی نوێ و گرنگی لە قەزای خورماڵ داوە".


وێنە گەورەكە:گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی ماڵی ئارام خەلیلی کرد، ئەو کۆڵبەرەی لە قەزای خورماڵ کوژرا، سەرەخۆشی سەرۆکوەزیرانی گەیاند و پەردەی لەسەر وێنەیەکی ئارام لادا کە لە دەروازەی قەزاکە دانرابوو. 


لێدوانی فەرمی: پێشەواهەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:"سەرۆکوەزیران چاودێری وردی ڕووداوەکەی کردووە، جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە بە ڕێگەی یاسایی کردەوە، نەک بە سوڵحی عەشایەری، حکومەت ئامادەیە بۆهەر هاوکارییەك".


زانیاریی زیاتر: "لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لە قەزای خورماڵ جێبەجێ دەکرێن".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: