جەنەراڵێکی ئیسرائیلی: شەڕی غەززە بەردەوام بێت ئیسرائیل لەناو دەچێت

شەیری بکە لە:
جەنەراڵێکی ئیسرائیلی: شەڕی غەززە بەردەوام بێت ئیسرائیل لەناو دەچێت

دیمەنێکی مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


جەنەراڵێکی خانەنشینی سوپای ئیسرائیل، هۆشداری تووند دەداتە حکومەتەکەی لەبارەی جەنگی غەززەوە و دەڵێت "ئەگەر ساڵێکی دیکە شەڕەکە بەردەوام بێت، ئیسرائیل لەناو دەچێت".


وێنە گەورەكە: ماوەی زیاتر لە 10 مانگە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێكردووە، بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، تائێستا زیاتر لە 10 هەزار سەرباز  برینداربوون.


لێدوانی فەرمی: ئیسحاق بریک، جەنەراڵی خانەنشینی سوپای ئیسرائیل پێی وایە، ئیسرائیل ڕۆژ دوای ڕۆژ سەربازەکانی لە غەززە لە دەستدەدات و دەرفەتی لەناوبردنی حەماسیش دوورە و هێرشەکانی کەرتی خۆرئاوا و نێو ئیسرائیل زیادیان کردووە، سەربازانی یەدەگیش تووشی بێ ئومێدی بوون بۆیە ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە لێواری لەناوچوون.


زانیاریی زیاتر: "ئابووری وڵات لە حاڵەتێکی خراپدایە و ئیسرائیل بووەتە وڵاتێکی نەخوازراو، ئەمەش وای کردووە وڵاتان بایکۆتی ئابووری و ناردنی چەکی لێ قەدەغە بکەن". ئیسحاق برێک ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: