هاتنی زیارەتكاران بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی زیاد كردووە

شەیری بکە لە:
هاتنی زیارەتكاران بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی زیاد كردووە

چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەهۆی هاتنی زیارەتكارانەوە بۆ 70 ملیۆن كەس زیادی كردووە.


وێنە گەورەکە: زیارەتکاران لە سەرتاسەری جیهانەوە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای کەربەلا  لە عێراق دەكەن، بۆ بەشداریکردنی لە سرووتەکانی چلەی شەهید کردنی ئەو ئیمامە و عێراقیش چەندین خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر بۆ زیارەتکاران پێشکەش کردووە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی:دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ژمارەیە لە ماوەی نێوان هەشت بۆ 21ی ئابی 2024 تۆمار کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی حکومەتی عێراق لە ڕۆژانی شەش تاوەکو 21ی ئابی 2024 سێ ملیۆن و 133 هەزار و 432 زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە و ملیۆنێک 601 هەزار  و یەک زیارەتکار گەڕاونەتەوە وڵاتانی خۆیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: