
زێڕ - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لەم هەفتەیە چەند جارێک ریکۆردی نوێی شکاند، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە.
وێنە گەورەکە: نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە ریکۆردی نوێی شکاند و نرخی هەر ئۆنسێک زێڕ گەیشتە 2550.60 دۆلار، بەڵام لە دوو رۆژی دواتری دەستبەرداری ئەو بەرزبوونەوەیە بوو ئاراستەی دابەزینی وەرگرت.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی زێڕ بۆ چاوەڕوانییەکان لە لێدوانی جێرۆم پاوڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لە دیداری جاکسۆن هۆڵ دەگەڕێتەوە، کە تێیدا ئەگەری زۆر هەیە ئاماژە بە ئاراستەی سیاسەتی نەخینەیی و بە دیاریکراوی دابەزاندنی نرخی سوو بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاماژەدان بە کەمکردنەوەی نرخی سوو راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەیە و پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی دیکەی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و ئامانجی ئەمجارەی گەیشتنە بە ئاستی 2600 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
باكگراوند: ئەمڕۆ دیداری جاکسۆن هۆڵ بە بەشداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و داڕێژەرانی سیاسەتی نەختینەیی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، تەوەری سەرەکیان دیاریکردنی سیاسەتی نەختینەیی و بڕیاردانە لەسەر دیاریکردنی نرخی سوو. کە دیدارێکی ساڵانەیە و وەبەرهێنەر و مامەڵەکار و شرۆڤەکاران بە وردی چاودێری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت