هاریس بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەسەند کرد

شەیری بکە لە:
هاریس بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەسەند کرد

کامالا هاریس، بەربژیری دیموکراتەکان لە دوایین کۆنگرەی پارتەکەی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

لە دوایین ڕۆژی کۆنگرەی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کامالا هاریس بە فەرمی بەربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەسەند کرد.

 

وێنە گەورەکە: هاریس لە گوتەیەکدا، سەرەڕای پەسەندکردنی بەربژێربوونەکەی، هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و بەڵێنی دا خزمەت بە چینی ناوەندیی ئەمریکا بکات.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هاریس داوای کۆتاییهێنانی شەڕی غەززە کرد و بەڵێنی دا ڕووبەڕووی ستەمکاری لە جیهاندا ببێتەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و هاریسی 59 ساڵ ڕووبەڕووی ترەمپی 78 ساڵ دەبێتەوە و یەکێکیان دەبێتە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان