پووتین: ئۆکراینا دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمیی کورسک بکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
پووتین: ئۆکراینا دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمیی کورسک بکاتە ئامانج

AFP- ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە هەوڵی ئەوەدایە هێرش بکاتە سەر وێستگەی ئەتۆمیی کورسک، کە نزیکەی 50 کلیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە.


وێنە گەورەکە: هۆشداریی لەوە دەدرێت کە بەردەوامیی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بگەیێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئۆکراینا لە هێرشێکیدا بۆ سەر هەرێمی کورسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا، توانی تا قووڵای 35 کیلۆمەتر پێشڕەوی بکات و لە وێستگە ئەتۆمییەکەی نزیکتر بکەوێتەوە.


لە لایەكی دیكەوە: ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: ڕووسیا ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی درۆن لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی کورسک کەوتووەتە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: