سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی و كيڤن ليهى- وێنە؛ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان مەترسییەکانی داعشیان بۆسەر عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-8-2024، نێچیرڤان بارزانی و جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق و سووريا کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی و جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، ئاماژەیان بەوەدا، داعش مەترسییەکی جددی و ڕاستەقینەیە لە عێراق و سووریا، هەڕەشەی بەردەوام لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوکاریی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەنێوبردنی یەکجاری کردەوە.

گۆشەیەکی دیکە: نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و نەهێشتنی کێشەکانی بەردەمی".

شەیری بکە لە: