بەهۆی هێرشێکی ئۆکرایناوە کەشتییەکی ڕووسی تێکشکا

شەیری بکە لە:
بەهۆی هێرشێکی ئۆکرایناوە کەشتییەکی ڕووسی تێکشکا

دیمەنی تێکشانی کەشتییەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هێرشێکی ئۆکرایناوە بۆ بەندەرێکی نیمچەدوورگەی کریمیا، کەشتییەکی بازرگانیی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکشکا و نوقم بوو.

 

وێنە گەورەکە: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و هەردوولا پێگەکانی یەکدی دەکەنە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە کەشتییەکە، هێرشەکە زیانی بە بەندەرەکە نەگەیاندووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیمچەدوورگەی کریمیا بەشێک بوو لە خاکی ئۆکراینا، بەڵام ڕووسیا ساڵی 2014 کۆنترۆڵی کرد و کردی بە بەشێک لە خاکی خۆی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: