وەزارەتی کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ مانگی ئاب ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ مانگی ئاب ئاشکرا دەکات

ژمارەیەک تاوەری کارەبا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، هەر ڕۆژێک فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا هەبێ و خواست بەرز بووبێت، لە 10 کاتژمێر کەمتر کارەبا بە هاونیشتیمانییان دراوە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوە و دابەزینی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە، بەگوتەی بەرپرسانی کارەبا بەشێکی پەیوەندی بە کۆنترۆڵنەکردنی بەفیڕۆدان و زیاد بەکارهێنانی کارەبایە لەلایەن هاوبەشانی کارەباوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم مانگە بە تێکڕا نزیکەی 11 کاتژمێر کارەبا بە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک دراوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئومێد ئەحمەد ئەوەشی گوت: "هەر ڕۆژێک فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و خواست بەرزبووبێت، لە 10 کاتژمێر کەمتر کارەبا بە هاونیشتیمانییان دراوە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: