کۆمیسیۆن کامێرای زیرەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەکاردەهێنێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن کامێرای زیرەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەکاردەهێنێت

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن، سەرووی 14 هەزار کامێرای زیرەک لە سەرجەم وێستگەکاندا دادەنرێن.

 

وێنە گەورەکە: قۆناغی یەکەمی ڕاهێنانی کارمەندانی  کۆمیسیۆن دەستیپێکرد، لە قۆناغی دووەم کە 10-09-2024 دەکرێت، ڕاهێنان لەسەر چوار ئامێر دەکرێت کە یەکێکیان کامێرای زیرەکە و یەکەمین جارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاقی دەکرێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە ئامێرەکان پەیوەستە بە تۆماری پەنجەمۆر و داتا و زانیارییەکانی دەنگدەری لەسەر تۆمارکراون. ئامێرێکی دیکە پەیوەستە بە هەژمارکردنی دەنگی لایەنەکان و جیاکردنەوەی دەنگی بەربژێرەکان، جگە لەوەش ئامێرێک لەڕێگەی مانگی دەستکرد دەبەسرێتەوە بە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا  و ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان دەنێرێت.

 

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ هەر وێستگەیەک دوو کامێرای زیرەک دادەنرێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندییان هەیە، کاتێک ناتوانێت ڤیدیۆ تۆماربکات ئاگادارت دەکاتەوە، کە شەحنی نەما ئاماژە بۆ بارگاویی کردنەوە دەکات".

 

زانیاریی زیاتر: 14 هەزار و 140 کامێرای زیرەک لە حەوت هەزار و 70 وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا دادەنرێن.

شەیری بکە لە: