سەرۆک بارزانی: پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بەشێکن لە ئێمە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی:  پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بەشێکن لە ئێمە

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆكی كەنیسەی كلدان. وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان، ڕۆلی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان بەرز دەنرخێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لە 22-8- 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە غیبتەی پاتریارك كاردینال لویس ساكۆ، سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە كە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان وەک بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە مافەكانیان دەكەین و ئەوە لای ئێمە وەک پڕەنسیپێكی نەگۆڕە.

 

لە لایەکی دیکەوە: سەرۆكی كەنیسەی كلدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان و پێدانی دڵنیایی بۆ گەرەنتیبوونی ئاییندەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: