ئەمریكا جارێکی دیکە پێشوازی لە كەمبوونەوەی پێشێلكاریی ئازادیی ڕاگەیاندن لە كوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
لۆگۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

لۆگۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

ئاڤا نیوز


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر جارێکی دیکە پێشوازی لە کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت دەکاتەوە پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکەن تێیدا ڕۆژنامەوانان بە ئازادانە بتوانن کاری خۆیان بکەن. 


چیرۆکی سەرەکی: ڕێکخراوی پەیامنێران لە هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕاگەیاندنکاران بڵاوکردووەتەوە، دەرکەوتووە، ڕێژەی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەم ئامارەشی لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و شاندی کۆنسوڵخانەکانی وڵاتان لەنێویاندا کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: پێشوازی لە کەمبوونەوەی ڕێژەی گشتیی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن دەکەین و پێویستە ڕۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە بەبێ ترس لە چاوترساندن، هەراسانکردن و جیاکاریکردن کاری خۆیان بکەن. پێشووتریش لە 7ـی ئەم مانگە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و بەهەمانشێوە پێشوازی لە کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان کردبوو.

 

لێدوانە فەرمییەکان: 

 

• هۆزان قادر، سەرۆكی ڕێكخراوی پەیامنێران لە هەرێمی كوردستان: كەمبوونەوەی تووندوتیژییەكان بەرامبەر بە میدیاكاران جێگەی خۆشحاڵییە.

 

• كاروان ئەنوەر، سكرتێری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لقی سلێمانی: "پێشێلكارییەكان زۆر زۆر كەم بوونەتەوە، بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی لە سفر نزیكبووەتەوە و بەهیواین لە ساڵی نوێدا هیچ پێشێلكارییەک نەمێنێت". 

 

• ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ:  پێشێلكارییەكان لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمبووەتەوە. 

 

• ڕێكخراوی سی پی جەی: كەمبوونەوەی پێشلێكارییەكان لە هەرێمی كوردستان جێگەی خۆشحاڵییە.  

 

 ژمارەکان وادەڵێن: 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی پەیامنێران سەبارەت بە پانتایی کاری ڕاگەیاندن و پێشێلکاریی ئازادیی ڕاگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە، دەرکەوتووە، لە ساڵی 2023 ڕێژەی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕاگەیاندنکاران 164 حاڵەت بووە، بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی زیاتر لە 50% کەمی کردووە، کە 303 حاڵەت بووە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ