لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن دەكات

شەیری بکە لە:
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن دەكات

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو

ئاڤا نیوز


لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر وەک ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆبووەوە و لەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکەن .


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "گفتوگۆ لەبارەى دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونى پرۆسەکە کرا. پارێزگارى هەولێر جەختى لە ئامادەباشی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی ناوخۆ و گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست کردەوە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژى دەنگداندا".

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەبێت زەمینە بۆ  سەرجەم لایەنەکان بڕەخسێنرێت، پێویستە ئەوانیش پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکوتوو بێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ