ناوەڕاستی قامیشلۆ  بۆردوومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ناوەڕاستی قامیشلۆ  بۆردوومان دەکرێت

ئاڤا نیوز


دەوروبەری ترافیکی عەفرین لە ناوەڕاستی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرا.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: سەرچاوەیەك لەناو عەفرینەوە بە ئاڤا نیوزی گوت:” درۆنێك لە ئاسمانی عەفرینەوە ترافیکەکەی بۆردوومان كردووە، تاوەکو ئێستاش نازانین درۆنەكە لەكوێوە هاتووە و هۆکارەکەی دیارنییە".

زانیاریی زیاتر: بەهۆی بۆردوومانەکە ئاگرکەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش زیانە گیانی و مادییەكان دیارنین.

لەلایەکی دیکەوە: میدیا ناوخۆییەكانی سووریا ڕایانگەیاندووە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردوومانەكەی كردووە و ناوەندی هێزەكانی ئاسایشی کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: