ئیسرائیل كوژرانی 50 چەكداری حەماسی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل كوژرانی 50 چەكداری حەماسی ڕاگەیاند

دوو سەربازی ئیسرائیل لەیەكێك لە تونێلەكانی غەززە

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل كوژرانی 50 چەكداری حەماسی لە ناوچەی تل سوڵتان لە ڕەفەح ڕاگەیاند.

وێنە گەورەكە: هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چەكدارانی حەماسدا لەناو تونێلەكانی كەرتی غەززە و، چەندین یەكەی تایبەتیان بۆ دۆزینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیان داناوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند:”لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە فیرقەی 162ی هێزی ئاسمانی لە ناوچەی تل سوڵتان لە ڕەفح ئەنجامی داوە، لە ژمارەیەک تونێل 50 چەكداری حەماسیان كوشتووە".

ئەمەش بزانە: لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكاندا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانییەکان بۆ سەر كەرتی غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا و باشووری لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: