بۆ سێیەمجار هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونی دەکرێت

بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونی دەکرێت

ئاڤا نیوز 

 

بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونی وەک ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەكە: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق زۆربەی ڕێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواو كردووە، كە بڕیارە لە 20-10-2024 بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەباس خالید، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە سەرەتای مانگی 9 هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەزموونی وەک ئامادەكارییەک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت و ئەمجارە فراوانترە لە دوو هەڵبژاردنە ئەزموونییەكەی پێشوو".

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەمجارە هێزە ئەمنییەكانیش بەشداری لە هەڵبژاردنە ئەزموونییەكەدا دەكەن، لە دهۆک 200 كارمەندی پۆلیس و 400 فەرمانبەری كۆمیسیۆن بەشدار دەبن.

 

هۆکارە زانراوەکان: تائێستا دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی کراون، یەكەمیان چەند گرفتێک لە پرۆسەی دەنگدان هەبوون، بۆ جاری دووەم چارەسەركران و هیچ گرفتێک نەما، جاری سێیەمیش بۆ دڵنیابوونەوەی زیاترە. 

شەیری بکە لە: