لە هیندستان بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک 55 کەس کوژران و بریندار بوون

شەیری بکە لە:
لە هیندستان بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک  55 کەس کوژران و بریندار بوون

پۆلیسی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری شوێنی تەقینەوەکەن، سەرچاوە: میدیاکانی هیندستان

ئاڤا نیوز


کارگەیەکی دەرمان لە هیندستان تەقییەوە، بەهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەست دا و 38 کەسیش بریندارن.

چیرۆکی  سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كارگەیەكی دروستكردنی دەرمان لە هەرێمی ئاناکاپالی ئاندرا پرادیش لە باشووری هیندستان تەقییەوە و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: پۆلیسی ناوچەكە بە میدیاكانی هیندستانی ڕاگەیاند:” كێشە لە بەشی كیمیایی كارگەكەدا دروست بووە، تەقینەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و 38 كەسیش بریندار بوون".

ئەمەش بزانە: کارگەکە پێنج ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، ماددە کیمیاییەکان و پێکهاتەی دەرمانسازی چالاک دروست دەکات، 380 كارمەندی هەیە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: