وەرگیراوانی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكان ئاگادار دەكرێنەوە

شەیری بکە لە:
وەرگیراوانی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكان ئاگادار دەكرێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

ئاڤا نیوز


ئەو خوێندكارانەی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، وەرگیراوی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆران و دواخستنی خوێندنیان بۆ كرابوو، ئاگادار دەكرێنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنینەوەی زانستی ڕایگەیاند: سەبارەت بە وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/دیبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و دیبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، لە خوێندنی (2023-2024) کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو، دەتوانن لە ساڵی خوێندنی (2024-2025) دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر کۆلێژ یان بەشەکە، بە هەر هۆکارێک نەیتوانی پرۆسەی خوێندنی (2024 - 2025) دەست پێبکات، ڕاستەوخۆ خوێندنی ناوبراوان بۆ ساڵی (2025 - 2026) دوا دەخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان